بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ناوی پڕۆژە: پەرەپێدانی خۆڕاگریی کەلتووری: پاراستنی فەرهەنگی کەلەپووری و دەستپێشخەرییەکانی دیالۆگی نێوان ئایینەکان بۆ گەنجان لە هەرێمی کوردستان

KRI & IRAQ تەواوبوو
پێناسەی پڕۆژە: بە پاڵپشتیی ناوەندی نێودەوڵەتیی شا عەبدوڵڵا بۆ دیالۆگی نێوان ئایین و کەلتوورەکان (KAICIID) لە ڕێگەی دوو قۆناغی شەش مانگی لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک جێبەجێ کرا بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیان و فرەیی ئایینی. قۆناغی 2024 بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور ئەنجام درا، کە تیشکی خستە سەر پاراستنی شوێنەوارە ئایینی و کەلتوورییەکان لە ڕێگەی ڕاوێژ لەگەڵ پسپۆڕانی یاسایی و سەرکردە ئایینییەکان بۆ دەستنیشانکردنی کەموکوڕییە یاساییەکان. قۆناغی 2025 تایبەت بوو بە تواناسازیی گەنجان لە ڕێگەی ۆرکشۆپی دیالۆگی نێوان پێکهاتە و ئایینە جیاوازەکان بۆ چەسپاندنی لێکتێگەیشتن. هەردوو قۆناغەکە نامیلکە و ماددەی هۆشیارییان بۆ پاراستنی کەلەپوور و پەرەپێدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە.
ڕاپۆرت