بازدان بۆ ناوەڕۆک
IOL

ناوی پڕۆژە: پاڵپشتیکردنی بەشداریی ژنان لە سەرکردایەتیکردن و بڕیارداندا

KRI & IRAQ تەواوبوو
پێناسەی پڕۆژە: بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (WfWI) جێبەجێ کرا بە مەبەستی بەهێزکردنی تواناکانی ژنان لە کایەی سیاسی و پۆستەکانی بڕیاردان لە هەولێر و سلێمانی. پڕۆژەکە ڕاهێنانی چڕی بۆ زیاتر لە 70 ژنە سیاسی و چالاکوانی پێشەنگ دابین کرد لەسەر وتاری سیاسی، بەڕێوەبردنی هەڵمەتی مافپەروەری، و پلانی نیشتمانیی ژنان و ئاشتی و ئاسایش. بەشداربووان چالاکیی مەیدانییان ئەنجام دا لەوانە: ڕاپرسی لەگەڵ 526 هاووڵاتی، ۆرکشۆپی هۆشیاری دژی هاوسەرگیریی پێشوەختە لە ئامادەییەکان، کۆڕبەندی ڕووبەڕووبوونەوەی هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی بۆ 135 گەنج، و پێشانگایەکی هونەری و شانۆیی بۆ 350 هاووڵاتی. لە ڕۆژی جیهانیی ژناندا لە ڕێگەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە هەولێر، بەیاننامەیەکی هاوبەش سەبارەت بە داواکاری و مافە سەرەکییەکانی ژنان لە هەرێم ڕاگەیەندرا.
ڕاپۆرت