ڕێبەری پزیشکی دادوەری (
· February 2023
پوختە
ڕێبەری پزیشکی دادوەری سەرچاوەیەکی پسپۆڕانەی یاسایی و پزیشکییە کە ئامانجی ڕوونکردنەوە و یەکخستنی زاراوەکان و ڕێکارەکانی پزیشکی دادوەرییە بۆ پێشکەشکارانی خزمەتگوزاری، لێکۆڵەرانی دادوەری، و پزیشکان. ئەم پەرتووکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی "پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بە قوربانیانی توندوتیژیی سێکسی لە هەرێمی کوردستان - عێراق" لەلایەن دادوەری خانەنشین ڕەحیم حسن العکیلی و پزیشکی ڕاوێژکار د. بەرزان محمد علی دارتاش نووسراوە. پڕۆژەکە لەلایەن ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا (IOL) بە هاوبەشی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان (UNFPA) و بە پاڵپشتی دارایی ئاژانسی هاوکاری و پەرەپێدانی ئیتالی (AICS) جێبەجێ کراوە. پەرتووکەکە چەندین تەوەرەی بنەڕەتی دەگرێتە خۆ، لەوانە: ڕێکارەکانی پشکنینی پزیشکی دادی بۆ زیندووان و مردووان، دیاریکردنی جۆرەکانی برین و خنکان، ڕێکارە یاسایی و پزیشکیییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکانی دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی، بنەما گشتییەکانی سزادان و ڕێکارەکانی دادگاییکردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بە هاوپێچی فۆڕمە فەرمییەکانی لێکۆڵینەوە و فەرهەنگۆکێکی زاراوە پزیشکییەکان.
بڵاوکراوە پەیوەندیدارەکان
پوختە
دۆخی سەروەریی یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان-عێراق (گۆڤاری هەواڵی – ژمارە 01)
پوختە
دۆخی سەروەریی یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان (گۆڤاری هەواڵی – ژمارە 02)
ڕاپۆرت